له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له هه‌ردوو شـاری که‌ربه‌لا و نه‌جه‌فی پـیرۆزی شیعه‌کان له عێراق به لایه‌نی که‌م 14 که‌س کوژراون.
پـۆلیس و کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هه‌روه‌ها به لایه‌نی که‌م 40 که‌سی دیکه له‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌دا برینداربوون که زۆربه‌یان ئه‌و ئێرانیـیانه بوون که بۆ سه‌ردانی مه‌زاره پـیرۆزه‌کانی شیعه‌کان هاتوون.
له‌وه‌ی که‌ربه‌لادا ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له نزیـک ده‌روازه‌یه‌کی شـاره‌که‌دا ته‌قیه‌وه و له ئاکامدا 7 که‌س کوژران که چواریان ئێرانی بوون.
پاش چه‌ند کاتژمێرێـک ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوی دووه‌م له نزیـک پاسێـک که ئێرانی هه‌ڵگرتبوو له شـاری نه‌جه‌ف ته‌قیه‌وه، له‌وێش به لایه‌نی که‌م 7 که‌س کوژران.
شایه‌نی باسه سـاڵانه به هه‌زاره‌ها شیعه که زۆربه‌یان ئێرانین سه‌ردانی مه‌زاره پـیرۆزه‌کانی شیعه‌کان له عێراق ده‌که‌ن. ئه‌وان زیاتر له لایه‌ن میلیشیا سووننه‌کانه‌وه ده‌کرێنه نیشـانه.