کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ژماره‌یه‌ک چه‌کداری نه‌ناسـراو به لایه‌نی که‌م 4 ئه‌فسه‌ری پـۆلیسـیان له به‌غدا کوشـتووه.
کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی ده‌ڵێن له‌و پـێـکدادانه چه‌کیـیه‌دا که له گه‌ڕه‌کی سه‌یدیـیه‌ی زۆرینه سـووننه‌دا ڕوویداوه به لایه‌نی که‌م 10 که‌سیش بریندارن و ده‌شڵێن هه‌ر هیچ نه‌بێت 6 که‌س له برینداره‌کان له هێزی پـۆلیسن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌شڵێن شه‌ڕه‌که له ده‌مێـکدا ڕوویداوه که هێزی پـۆلیس لێـکۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوێـکی ده‌کرد له‌سه‌ر ئۆتۆمبێـلێـکی دزراو.