ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك به‌سه‌ر دوکانێکی مه‌ی فرۆشتندا له به‌غدای پایته‌خت، 3 پۆلیس کوژران و به‌لای که‌م 14 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن دره‌نگانێکی ڕۆژی سێشه‌ممه له ناوچه‌ی ریساله یه‌که‌م ته‌قینه‌وه ڕووی دا و پاشان به گه‌یشتنی هێزه‌کانی پۆلیس دووهه‌م ته‌قینه‌وه ڕووی دابوو.
ئه‌م ته‌قینه‌وانه له ده‌مێکدا ڕوو ده‌ده‌ن که ڕابه‌رانی عێراق تاووتوێی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراقدا ده‌که‌ن له دوای کۆتایی ئه‌م ساڵدا.
شایانی باسه هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی و ئه‌مه‌ریکایی، نیگه‌رانیـیان ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به توانای عێراق له ڕووی دابینکردن و پاراستنی ڕه‌وشی ئاسایشه‌وه له پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق.