به‌رپرسانی عێراق ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له شاری ره‌مادی پایته‌ختی هه‌رێمی ئه‌نبار 8 که‌س گیانیان له ده‌ستدا.
به‌رپرسان ده‌ڵێن هێرشبه‌ره‌که له میانه‌ی مه‌راسیمێك له سێنته‌ری که‌لتوری به بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د سـازکرابوو خۆی ته‌قانده‌وه.
ڕاپۆرته نوێـیه‌کان ئاماژه ده‌ده‌ن که‌وا جێگری فه‌رمانڕه‌وای پارێزگای ئه‌نبار له نێوان 15 که‌سدایه که له ته‌قینه‌وه‌که‌دا برینداربوون.
به شێوه‌یه‌کی گشتی ڕاده‌ی توندوتیژی له عێراق که‌مبووه‌ته‌وه به‌راورد به توندوتیژی تایه‌فی چه‌نده‌ها ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ڵام ملیشیکان هێشتا ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی و ته‌قه‌کردن ڕۆژانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.