که‌سـایه‌تیـیه‌کی به ناوبانگی شیعه ئاینزاکان له عێراق داوا له لایه‌نگرانی ده‌کات کۆمه‌ڵـگای شیعه‌کان له عێراق بـپارێزن. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ش دوابه‌دوای زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌یه‌ک هات که ڕۆژی هه‌ینی به لانی که‌م 69 که‌سی له سه‌رانسه‌ری عێراقدا کوشـتووه.
خوێناویترینی ئه‌و ته‌قینه‌وانه ئه‌وانه بوون له نێو گه‌ڕه‌که‌کان و حوسینیـیهکانی گه‌ڕه‌کی شـاری سه‌دری به‌غدا ڕوویانداوه، واته ئه‌و شوێنه‌ی لایه‌نی سه‌دریـیه‌کان تیایدان که به سه‌رۆکایه‌تی موقته‌دا ئه‌لسه‌در مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه‌کان و دژ ئه‌مه‌ریکایه.
دره‌نگانێـکی ڕۆژی هه‌ینی سه‌در ڕاگه‌یاندێـکی بڵاوکردۆته‌وه و داوا له لایه‌نگرانی ده‌کات هێز له ناو هێزه‌کانی پـۆلیس و له‌شـکری عێراقیدا پـێـکبهێنن بۆ پاراسـتنی شـوێنهکانیان و حوسهینیـیهکان و ماڵه‌کانیان و کۆمه‌ڵـگای شیعه‌کانیش.
له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا موقته‌دا ئه‌لسه‌در ده‌ڵێت نابێت شیعه‌کان پـشـت به هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بـبهسـتن بۆ خۆپاراستن.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هێشـتا هیچ لایه‌نێـک به‌رپـرسێتی خۆی له‌و هێرشـانه ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی لۆمه‌که‌ی له ئه‌سـتۆی ڕێـکخراوی ئه‌لقاعیده له عێراق ده‌نێن.