کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی له ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له به‌غدای پایته‌خت به لایه‌نی که‌م 58 که‌س کوژراون و زۆربه‌یان شیعه ئاینزان.
چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌کیان له گه‌ڕه‌کی سه‌در ڕوویدا. کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایش ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م یه‌ک ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له نزیک ئۆفیسی موقته‌دا ئه‌لسه‌در ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 25 که‌س و برینداربوونی به لایه‌نی که‌م 100 که‌سی دیکه. بۆمبێـکی دیکه‌ش له ناو بازاڕێـکدا ته‌قیوه‌ته‌وه. کاربهدهســان ده‌شڵێن هه‌روه‌ها سێ مزگه‌وتی شیعه له به‌غدا به بۆمب کراونه‌ته ئامانج.
ئه‌م توندوتیژیـیانه پاش ئه‌وه دێت که کاربه‌ده‌سـتانی عێراق چه‌ند ڕۆژێـک له‌مه‌وبه‌ر کوژرانی دوو ڕێبه‌ری گه‌وره‌ی گرووپی ئه‌لقاعیده له عێراقیان ڕاگه‌یاند. ئه‌و گرووپه‌ی به‌رپـرسیاره له زۆربه‌ی توندوتیژیـیه‌کانی ناو به‌غدا.