کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک چه‌کدار داویانه به‌سه‌ر چه‌ند ماڵێـکدا که هی ئه‌و میلیشیایانه‌ی سه‌ر به حکومه‌تن و له ئاکامدا 4 که‌سیان لێ‌کوشتوون و 2 ی دیکه‌یان لێ‌بریندارکردوون.
کاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ڵێن ڕووداوه‌که به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه له شـارۆچکه‌ی یوسفیه‌ی باشوری ڕۆژئاوای به‌غدا بووه. ده‌شڵێن هێرشبه‌ره‌کان جلوبه‌رگی له‌شـکری عێراقیان پـۆشیبوو و ئه‌و پـیاوانه‌یان له ماڵه‌کانیان هێناونه‌ته ده‌رێ و ته‌قه‌یان لێـکردوون.
قوربانیـیه‌کان سه‌ر به کۆمه‌ڵێـکی سوننه‌ی دژ ئه‌لقاعیده‌ن که به سه‌حوه ناسراوه.
له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غداش ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌فسه‌رێـکی باڵای پـۆلیس برینداربووه و شۆفێره‌که‌ی کوژراوه کاتێـک بۆمبێـکی لاڕێ به ئۆتۆمبیله‌که‌یدا ته‌قیوه‌ته‌وه. ئه‌فسه‌ره‌که ژه‌نه‌ڕاڵ عه‌بدولمنعم سه‌عیده که سه‌رۆکی به‌شی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌کانه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ.