کاربه‌ده‌ستانی عیراقی ده‌ڵێن له ڕۆژی دووشه‌مه له‌سه‌ر ئه‌نجامی هێرشه‌کانی به بۆمب له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا به لای که‌م 6 که‌س کوژراون.
له شاری فه‌لـلوجه له‌سه‌ر ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لێوار ڕێگا و ماشێنێکی بۆمبکراو به چه‌ند خوله‌کێک به دوای یه‌كدا به لای که‌م 3 که‌س کوژراون و10 که‌سی تریش برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌کان نزیک به بازاڕێکی شلوغدا له ناوه‌ڕاستی شاردا روویداوه، فه‌لـلوجه شارێکه به زۆرینه سوننی نشینی ئوستانی ئه‌نباره، که ناوه‌ندی زۆری توندوتیژیه‌کان بوو له ده‌می گه‌رمه‌ی شه‌ڕدا له عێراق.
له لایه‌کی تره‌وه وه له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا و له‌سه‌ر ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لێوار ڕێگا 3 که‌س کوژراون و 11 که‌سی تریش برینداربوون.