له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـکی لاڕێ له ڕۆژئاوای عێراق به‌ڕێوه‌به‌رێـکی پـۆلیس کوژرا و چوار له پاسه‌وانه‌کانی برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتان عێراقی ده‌ڵێن ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ئامانجی کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانی محه‌مه‌د فه‌یسه‌ڵ بووه، به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی شـارۆچکه‌ی هیتی نزیـک سـنووری سوریا که نزیکه‌ی 110 کیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای به‌غداوه دوره.
دکتۆرێـک ئه‌و ژماره‌یه‌ی قوربانیـیانه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشێتد پـرێس پـشـتڕاست کردۆته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه کاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیس و ده‌زگاکانی دیکه‌ی ئاسایش ئامانجی سه‌ره‌کی یاخیبووانن له‌و ده‌مه‌ی عێراقیـیه‌کان هه‌وڵی پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که‌یان ده‌ده‌ن.