له زنجیره هێرشێکدا له ڕۆژی سێشه‌ممه که به زۆری ئامانجی گه‌ره‌که شیعه نشینه‌کانی پایته‌ختی عێراقدا بووه، به لای که‌م 63 که‌س کوژراون و فه‌ره‌تر له 200 که‌سی تریش برینداربوونه.
به لای که‌م 12 ته‌قینه‌وه له به‌غدا ڕاگه‌یه‌ندراوه، که له مانگی پێنجه‌وه به‌ددترین کوشتارگای به خۆیه‌وه بینیوه.
هێرشه‌کان له هه‌مان ڕۆژ ئه‌نجام دراون که شیوه‌ن گێڕان خه‌ریکی به خاک ناشتنی 57 که‌س بوونه ، پاش ئه‌وه‌ی میلیشیاکان هێرشیان بردبووه سه‌ر که‌ڵێسایه‌کی کاثولیکه‌کاندا له به‌غدا و فه‌ره‌تر له 100 که‌سیان به دیل گرتبون.
گروپێکی سه‌ر به ئه‌لقاعیده به ناوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق خۆی له ده‌ست به سه‌راگرتنه‌که‌دا به‌رپرسیار زانیوه. گروپه‌که داوای ئازادکردنی ئه‌و ژنه موسڵمانانه ده‌که‌ن که ده‌ڵێن له لایه‌ن که‌ڵێسای کرستیانه قبتیه‌کانه‌وه له میسر ده‌ستگیرکراون.
گروپه‌که له ڕۆژی چوارشه‌ممه هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی زۆرتری کردووه و ده‌ڵێن کرستیانه‌کان ئامانجێکی ڕه‌وان.
پارتی برایانی موسوڵمانانی میسر(اخوان المسلمین) له به‌یاننامه‌یه‌کدا له ڕۆژی چوارشه‌ممه وتیان موسڵمانان ده‌بێت هه‌موو شوێنه ئاینیه‌کان بپارێزن.