Accessibility links

سەرۆکی ئەمەریکا پـیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیری نوێی عێراق دەکات


ئۆفیسی سەرۆک وەزیری عێراق دەڵێت دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندیـیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیری نوێ ئەنجامداوە و بەبۆنەی دەستبەکاربوونی پـیرۆزبایی لێکردووە.

بەپـێی ڕاگەیاندنەکە کازمی لای خۆیەوە سوپاسی کردووە وە دووپاتی کردووەتەوە کە عێراق بەلایەوە گرنگە باشترین پەیوەندی لەگەڵ ئەمەریکادا هەبێت.

سەرۆک ترامپ لای خۆیەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە عێراق وڵاتێکی بەهێز و گرنگە، وە دەتوانێت ڕۆڵێکی ناوەندی ببینێت لە ناوچەکەدا وە لە بەدیهێنانی سەقامگیری هەرێمی و نێودەوڵەتی. هەروەها جەختی کردووەتە سەر پتەوکردنی پەیوەندیـیەکانی نێوان هەردوو وڵات، وە ئامادەیی ئەمەریکای نیشانداوە بۆ پـێشکەشکردنی یارمەتی ئابوری پـێویست بۆ پشتیوانیکردن لە ئابوری عێراق.

XS
SM
MD
LG