Accessibility links

سەرۆکی عێراق دەڵێت سەرۆک ترامپ داوای مۆڵەتی نەکردووە بۆ چاودێریکردنی ئێران


سەرۆکی عێراق دەڵێت سەرۆک ترامپ داوای مۆڵەتی لە بەغدا نەکردووە بۆ ئەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق چاودێری ئێران بکەن.

بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ دووشەممە لە وتارێکیدا لە کۆنگرەی ساڵانەی "مولتەقا ئەلڕافیدەین" سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر لێدوانەکانی سەرۆک ترامپ کە لە میانەی چاوپـێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی CBS ی ئەمەریکایی گوتبووی یەکێک لەو هۆکارانەی وەهای لێدەکات بیەوێت هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بمێننەوە، چاودێریکردنی ئێرانە.

سەرۆکی عێراق گوتی هێزەکانی ئەمەریکا لە وڵاتەکەیدان بەپـێی ڕێکەوتننامەیەکی نێوان هەردوو وڵات لەوێن و ئەرکێکی تایبەتیان هەیە، ئەویش شەڕی دژە تێرۆرە، بۆیە دەبێت واشنتن پابەندی ئەو ڕێکەوتنە بێت.

جەختی کردەوە کە عێراق ناخوازێت ببێتە لایەنێک لە شەڕ و ناکۆکی نێوان وڵاتاندا و هەروەها دەستوری عێراق ڕێگە نادات وڵاتەکە ببێتە بنکەیەک بۆ لێدان یان هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.

عێراق هەوڵ دەدات هاوسەنگی لە پەیوەندیـیەکانی بکات لەگەڵ واشنتن و تاران.

XS
SM
MD
LG