Accessibility links

هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی ڕەتیدەکاتەوە بۆردومانی حەشدی شەعبی کردبێت


گوتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش ڕەتیکردەوە هێزەکانیان بۆردومانی حەشدی شەعبیان لە نزیک سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سوریادا کردبێت.

کۆلۆنێل ڕایان دێڵن ئەمڕۆ سێشەممە گوتی ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن هاوپەیمانان لە نزیک سنووری سوریا بۆردومانی حەشدی شەعبیان کردبێت هیچ بنەمایەکی ڕاستیان نیـیە و تەنانەت نە لە ئاسمان و نە لە زەویش لەو ناوچەیە بۆردومان و تۆپـباران نەکراوە.

پـێشتر هێزێـکی حەشدی شەعبی بە ناوی " کەتائب سید ئەلشوهەدا" ڕایگەیاند لە کاژمێر 6 ی بەیانی ڕۆژی سێشەممە هێزەکانی ئەمەریکا لە نزیک ناوچەی عەکاشات لە ڕۆژئاوای عێراق بە تۆپخانەی زیرەک تۆپـبارانی هێزەکەیانی کردووە و لە ئاکامدا 31 کەس کوژراون و 35 کەسی دیکە برینداربوون.

ئەحمەد ئەلمەکسوسی جێگری فەرماندەی هێزەکە بۆ میدیاکانی ڕاگەیاند ئەمڕۆ سێشەممە هەموو لایەنەکانی حەشدی شەعبی کۆبوونەوەیەک لەم بارەیەوە سازدەکەن. گوتیشی ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانیش بەنیازن داوای کۆبوونەوەیەکی بە پەلەی پەرلەمان بکەن.

XS
SM
MD
LG