Accessibility links

ئارام جەمال: ئەمریکا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین سودی لە کۆچی بلیمەتەکان و زانایان وەرگرتووە


بڕیاری راگرتنی ڤیزای بۆ هاوڵاتیانی 7 وڵات بۆ هاتنیان بۆ ئەمریکا کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە هەر لە ئەمریکا و وڵاتانی جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان لە بەردەم کۆشکی سپی و لە فڕۆکەخانەکان تێکڕا دەرخەری ئەو راستییەن کە ئەم بڕیارە مشتومڕێکی گەورەی دروستکردووە هەم لە ئەمریکا و هەم لەوڵاتانی جیهاندا.

دانۆڵد ترامپ ئەو ئاماژانەی بەلاوەنا کە فەرمانکەی ڕەنگە وەک گرتنەبەری ڕێوشوێنێکی دژ بە موسوڵمانان لێی بڕواندرێت و گوتیشی فەرمانەکەی بۆ پیادەکردنی یاساو ڕێسای توند زۆر بە باشی کاریگەری دەبێت. ڕێنماییە نوێیەکانی کۆچبەری خەڵکانی 7 وڵات دەگرێتەوە ئەوانەی کە زۆرینەی دانیشوانەکەیان مسوڵمانن و بە شیانی هەڕەشە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لێیان دەڕوانێت.

لە فڕۆکەخانەکانی نیویۆرک، واشنتۆن، سان فرانسیسکۆ و شارەکانی تر خەڵکێکی زۆر کۆببونەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی. پارێزەران کە زۆربەیان سەر بە یەکێتی ئازادی سیڤیلی ئەمەریکایی بوون، چووبوون بۆ فڕۆکەخانەکان تا هاوکاری یاسایی ئەو کەسانە بەکەن کە دەستبەسەر بوون.

ئاسۆ جەبار سەبارەت بە کاردانەوەکانی ئەم بڕیارەی سەرۆکی ئەمریکا و کاریگەری لەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ دەنگی ئەمریکا ووتووێژی لەگەڵ چالاکوان و شرۆڤەکار ئارام جەمال دا سازکردووە.

ئارام جەمال دەڵێت "شەقامی کوردی نیگەرانە بەرامبەر بڕیارەکەی ترامپ".

هاوکات "ئەوەی لەدەوڵەتێکی وەک ئەمریکا ناوەشێتەوە، چاوەڕوانی خەڵک بۆ ئەمریکا بەو شێوەیە نەبوو، کە دەرگا دابخات بەسەر ئاستە میللییەکەشدا و نەیەڵێت کە هاوڵاتیان سەردانی ئەو وڵاتە بکەن ، خەڵکێکی زۆریش زەرەرمەند بووە کە فیزەی هەیە و ویستوێتی بچێت بۆ ئەمریکا بەڵام گەڕانویاننەتەوە".

هەروەها دەشڵێت "ئەو ئەمریکایەی کە ئێمە ناسیومانە پێموانییە تا سەر بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیانی دەرەوەی خۆیدا بکات".

هەروەها دەڵێت "ئەمریکا یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین سودی لە کۆچی بلیمەتەکان و زانایان وەرگرتووە".

دەرئەنجام ئارام جەمال دەڵێت "ئەگەر بڕیارەکە لە روانگەی دژایەتیکردنی تیرۆرەوەیە و سنوردانانێکە بۆ تیرۆر ئەگەر بڕوانینە 11 ی سێپتەمبەر؛ خەڵکی ئەو وڵاتانەی کە بەشداریان لە ڕووداوەکەدا کردبوو سعودییە و میسر و ئەوانە بوون، بەڵام سەیرە ئەو بڕیارەی ترامپ دەوڵەتێکی وەکو سعودییەی تیادا نیە".

XS
SM
MD
LG