سه‌رکرده‌ی له‌شکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له عێراق ده‌ڵێت ڕێوشوێنی ئاسایشی له بنکه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان توندکراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاخیبووانی که ئێران پشتوانییان ده‌کات ڕاهێنانی تایبه‌تییان له ناو ئێران پێ کراوه بۆ په‌لاماردانی هێزه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له ناو عێراق.
ئیمرۆ سێشه‌ممه جه‌نه‌رال ڕه‌ی ئۆديێرنۆ گوتی "هه‌ره‌شه‌ی په‌ره‌سه‌ندوو" هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی په‌لامارێك بۆ سه‌ر هێزه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له لایه‌ن که‌تائیبی حزبولڵاوه، که کۆمه‌ڵێکی شیعه‌یه که‌وا کاربه‌ده‌ستا‌نی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن ڕاهێنان و یارمه‌تی دراوییان له لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه بۆ دابه‌ین کراوه.
جه‌نه‌ڕاڵ ئۆدیێرنۆ له به‌غداد به په‌یامنێرانی گوت "ئه‌مه هه‌وڵێکی دیکه‌یه له لایه‌ن ئێران و لایه‌نانی تره‌وه بۆ کارتێکردنه سه‌ر ڕۆڵی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له ناو عێراقدا."
گوتی بۆ وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه، باری ئاسایشی له بنکه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له سه‌رانسه‌ری عێراق بته‌وکراوه هه‌روه‌ها له‌شکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ هێزه ئاسایشیه‌کانی عێراقی په‌ره‌یان به کرداره هاوبه‌شیه‌کانیان داوه.