جوداخوازێـکی عێراقی گوتی گوته‌کانی زووتری که‌وا ڕێبه‌ری پـێشـووی عێراقی سه‌دام حسێن چه‌کی بایۆلۆجی هه‌بووه، ههڵبهسـتراوبوون به ئومێدی ناچارکردنی وڵاتانی خۆرئاوا هه‌تا دهسهڵاتداریـیهکهی له‌کاربخه‌ن.
له میانه‌ی وتووێژێـکی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی به‌ریتانی The Guardian له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، ڕافد ئه‌حمه‌د ئه‌لجه‌نابی گوتی به ده‌زگاکانی زانیاری ئه‌ڵمانیا و یاخود BND ڕاگه‌یاندبوو له سـاڵی 2000 که‌وا سه‌دام حسێن لۆریـیهکانی گه‌ڕۆکی چه‌کی بایۆلۆجی و کارگه‌ی نهێنی بنیاتناوه.
هه‌رچه‌ندێـکه نه چه‌ک و نه ده‌زگای له‌و جۆره له دوای داگیرکردنی عێراق و له‌کارخسـتنی ڕێبه‌ره‌که له سـاڵی 2003 دا دۆزرایه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌و کاته‌دا کۆڵن پاوڵ زانیاریـیه‌کانی ئه‌لجه‌نابی به‌کارهێنا وه‌ک به‌شـێـک له وتارێـکی له مانگی دووی سـاڵی 2003 بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، له‌و ده‌مه‌ی هه‌وڵی دا ڕێ خۆشـبکات بۆ هه‌ڵوێستێـکی له‌شـکری له دژ هه‌ڕه‌شه‌کانی ئاسایشی له عێراقه‌وه.