ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن دوو هێرشی خۆکوژی له نزیک باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌تدا له شاری ڕومادی ، ڕۆژئاوای عێراق ڕویانداوه و به‌لانی که‌م نۆ که‌س کوژراون و نزیکه‌ی په‌نجا که‌سی تریش بریندارن.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هێرشبه‌رێکی خۆکوژ پاسێک یان ئۆتۆبیسێکی بچوکی ته‌قاندۆته‌وه له‌و دوڕیانه‌ی ده‌چێته‌وه سه‌ر ئۆفیسه‌کانی پارێزگای ئه‌نبار. چه‌ند خوله‌کێکیش دواتر هێرشبه‌رێکی تری خۆکوژ ،که جل و به‌رگی پۆلیسی پۆشیبوو ، له‌ناو ئاپۆڕه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌دا خۆی ته‌قاندۆته‌وه که خه‌ریکی یارمه‌تیدانی برینداره‌کان بوون.
پۆلیس و ژنان و منداڵانیش له نێو قوربانیانی ئه‌و دوو تهقینهوهیهدان.
دووه‌م ته‌قینه‌وه ، مۆرکێکی ڕێکخراوی تێرۆریستی ئه‌لقاعیده‌یه له عێراق بۆ زیان لێدانی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی به ڕێکه‌وت به‌و شوێنه‌دا تێده‌په‌ڕن یان یارمه‌تی زامارهکان ده‌ده‌ن.
ڕۆژی 12 ی دوازده‌ش هێرشبه‌رێکی تری خۆکوژ به ماشێنه‌که‌یه‌وه هێرشی کرده سه‌ر ئۆفیسه‌کانی پارێزگای ئه‌نبار و له‌و هێرشه‌شدا 12 که‌س کوژران و 13 که‌سیش بریندار بوون.