دره‌نگانێكى دوێنێ شه‌مه، هێزه عێراقیه‌كان هه‌وڵه‌كانیان بۆ كۆتایى هێنان به خۆپیشاندانه‌كان چڕكرده‌وه و هێرشیانكرده سه‌ر خۆپیشانده‌ران، ئه‌مه‌ش دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى رێككه‌وتنى لایه‌نه عێراقیه‌كان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى ئێران‌دا، بۆ سه‌ركوت كردن و كۆتایى هێنان به ناره‌زایه‌تیه‌كان.
سوربوونى خۆپیشانده‌ران و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى فشاره‌كانى سه‌ریان، هه‌ر زوو رێككه‌وتنى نێوان لایه‌نه عێراقیه‌كانى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، به‌شێك له‌و لایه‌نانه جارێكى تر به‌ره‌و لاى خۆپیشانده‌ران وه‌رچانه‌وه.
دكتۆر مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌دارى كورد، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد عێراقیه‌كان خۆیان ده‌توانن به گفتووگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام "ده‌ستوه‌ردانى ئێران وا ده‌كات كێشه‌كان ئاڵۆزتر بن."
شه‌مه، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى رێككه‌وتنى لایه‌نه عێراقیه‌كان بۆ كۆتایى هێنان به ناره‌زایه‌تیه‌كان و جم و جۆڵى هێزه ئه‌منیه‌كان، خۆپیشانده‌ران ڕه‌تیانكرده‌وه له ژێر فشاردا ده‌ست له خواسته‌كانیان هه‌ڵبگرن.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له به‌غدا كه داوایكرد ناوى بڵاونه‌كرێته‌وه، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى گوت"هێزه عێراقیه‌كان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى و به‌كارهێنانى هێز بۆ كۆتایى هێنان به خۆپیشاندانه‌كان رێككه‌وتبوون، به‌ڵام سوربوونى خۆپیشانده‌ران، رێككه‌وتنه‌كه‌ى شكست پێهێنا."
دواى هۆشداریدانى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له سزادانى یاسایى خۆپیشانده‌ران، به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانى عێراق به‌تایبه‌ت په‌رله‌مانتارانى ڕه‌وتى سه‌در، له وه‌ڵامى سه‌رۆك وه‌زیراندا، رایانگه‌یاند: بكوژى ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ى كوژراون، ده‌بێت بهێنرێته په‌رله‌مان.
هاوكات مه‌رجه‌عیه‌تى باڵاى شیعه‌كانى عێراقیش، ڕه‌تیكرده‌وه به‌شێك بێت له‌و رێكه‌وتنه‌ى ئه‌نجامدراوه بۆ سه‌ركوتكردنى خۆپیشانده‌ران، ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراقیش هۆشدارى داوه‌ته هێزه ئه‌منیه‌كان له‌به‌كارهێنانى توندوتیژى .
حه‌سه‌ن جیهاد راوێژكار له‌سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق، پێیوایه عێراق پێویستى به چاكسازى و گۆڕانكارى ریشه‌یى هه‌یه، وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت، "بێ گۆڕانكارى و چاكسازى، ئیستیقرارى سیاسى نایه‌ته دى."
پێناچێت گڕى ناره‌زایه‌تیه‌كانى عێراق بتوانرێت به هێز دابمركێنرێته‌وه، به‌و پێیه‌ى ژماره‌ى كوژراو و برینداره‌كان هێنده به‌رز بۆته‌وه، دامركاندنه‌وه‌ى توڕه‌یى شه‌قامى عێراقى ئه‌سته‌م كردووه.