فه‌رمانده‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبى ناسنامه‌ى چه‌كداره سونه‌كانى شاخى غه‌ره‌ى نزیك خورماتوى بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا كرد، ده‌ڵێت داوایان له سوپاى عێراق كردووه هێز دژى ئه‌و چه‌كدارانه به‌كار بهێنێت.
عه‌لى حسێنى وته‌بێژى میحوه‌رى باكورى عێراقى حه‌شدى شه‌عبى، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند، "چه‌كداره‌كانى شاخى غه‌ره و ناوچه‌ى په‌ڵكانه تێكه‌ڵه‌ن له داعش و قاعیده و كۆنه به‌عسیه‌كان."
وته‌بێژى حه‌شدى شه‌عبى، هۆكارى نەچوونی هێزه عێراقیه‌كانى به‌ره‌و شاخى غه‌ره بۆ شه‌ڕكردن دژى ئه‌و چه‌كدارانه بۆ ئه‌وه گێرایه‌وه، ئه‌و ناوچانه‌ى چه‌كداره‌كانى تێدایه ده‌كه‌ونه دیوى ناوچه كوردیه‌كانه‌وه، وتى"داوامان له‌سوپاى عێراق كردووه بچنه سه‌ر چه‌كداره‌كان، به‌ڵام نازانین كه‌ى ده‌چن."
به‌رپرسانى قه‌زاى خورماتو ژماره‌ى چه‌كداره سونه‌كانى شاخى غه‌ره به نزیكه‌ى 500 چه‌كدار مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن زۆربه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه خه‌ڵكى ناوچه‌ى سلێمان به‌گن و پێشتر داعش بوون.
حه‌سه‌ن محه‌مه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند "چه‌كداره سونه‌كان له شاخى غه‌ره‌و په‌ڵكانه سه‌رقاڵى سه‌نگه‌ر سازی و قایم كردنى جێگه‌كانیانن."
بوونى ئه‌و ژماره زۆره چه‌كداره له‌شاخى غه‌ره و چاوپۆشیكردنى هێزه عێراقى و كوردیه‌كان لێیان گومانى لاى دانیشتوانى ناوچه‌كه دروستكردووه، به‌تایبه‌ت كه زۆرجار فرۆكه به‌سه‌ر ناوچه‌كانیاندا ده‌سورێته‌وه و چاودێرى ئه‌و چه‌كدارانه ده‌كه‌ن.