هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق ته‌قه‌یان له خۆپـیشـاندانێـک کردووه که بۆ دربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر که‌می ئه‌لیکتریک سـازکرابوو. له ئاکامدا یه‌ک که‌س کوژرا و به لایه‌نی که‌م 2 که‌سی دیکه برینداربوون.
ڕۆژی شه‌ممه و له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره‌ی باشوری عێراق هه‌زاران که‌س گردبوونه‌وه و داوای ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی وه‌زیری ئه‌لیکتریک (که‌ریم وه‌حید) یان کرد.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن هه‌ندێـک له خۆپـیشـانده‌ران به‌رده‌بارانی باڵه‌خانه‌که‌یان کردووه.
ئه‌م ڕووداوه پاش ڕۆژێـک له‌وه دێت که به‌هۆی زنجیره‌یه‌ک هێرشی توندوتیژی له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که به لایه‌نی که‌م 20 که‌س کوژران.