Accessibility links

عێراق داوای کۆتایی هێنان بە ئەرکی یۆنامی دەکات لە وڵاتەکەدا


سەرۆک وەزیری عێراق محەمەد شیاع سودانی
سەرۆک وەزیری عێراق محەمەد شیاع سودانی

عێراق داوا دەکات ئەرکەکانی ڕێکخراوێکی یارمەتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە دوای هێرشەکانی ئەمەریکاوە لە ساڵی 2003 دا لە عێراق دامەزرا تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 ئەرکەکانی لە عێراقدا تەواو بکات، دەڵێت چیتر پێویستی بەو ڕێکخراوە نیە چونکە عێراق خۆی بەرەوپێشچوونێکی بەرچاوی بەرەو جێگیریی کردووە.

ڕێکخراوی یۆنامی کە بارەگاکەی لە ناوچەی سەوزی بەغدادی پایتەختە، بە مەبەستی گەشەپێدان بە دامەزراوەکانی عێراق و پشتیوانیکردنی لە گفتوگۆی سیاسیی و هەڵبژاردنەکان و هاندانی مافەکانی مرۆڤ دامەزرا.

سەرۆک وەزیری عێراق محەمەد شیاع سودانی وتی عێراق هاریکارییەکی قووڵتری لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەوێت بەڵام چیتر کارە سیاسییەکانی ڕێکخراوی یۆنامی لە وڵاتەکەدا پێویست نیە.

سەرکردایەتی ڕێکخراوەکە لە عێراقدا زۆرجار نێوەندگری دەکەن لە بەرپرسانی باڵای سیاسیی و دادوەریی و ئاسایشدا، لایەنگرانی ڕێکخراوەکە پێیان وایە ئەوە گرنگە بۆ ڕێگریکردن لە چارەسەرکردنی ململانێکاندا، بەڵام ڕەخنەگران دەڵێن ئەو کارەی یۆنامی دەستوەردان بووە.

سودانی لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش وتی " عێراق توانیویەتی هەنگاوی گرنگ لە زۆر بواردا بگرێتەبەر، بە تایبەتی لەو بوارانەدا کە یۆنامی هاوکاری دەکردن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG