Accessibility links

عێراق فەرمان دەدات هێز لە لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ تورکیا بڵاوبکرێتەوە


ئەنجومەنی وەزاری عێراق بۆ ئاسایشی نیشتمانی فەرمانی کردووە هێز لە لەسەر سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا بڵاوبکرێتەوە و پـێشێلکاریـیەکانی تورکیا تۆماربکرێن و بدرێنە دەست نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئۆفیسی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیری عێراق ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند حەیدر عەبادی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی بۆ ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی ئەنجامداوە و تیایدا تاووتوێی ئەو بابەتانە کراون کە لە کارنامەکەدا هەبوون وە لە سەروو هەموویانەوە بەردەوامیدان بە ئاسایش و سەقامگیری و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی عێراق و تۆمارکردنی پـێشێلکاریـیەکان لە ئاسمان و زەوی وڵاتەکە.

پاشان دەڵێت لە کۆبوونەوەکە بڕیاردراوە وەزارەتی دەرەوە ڕێوشوێنی پـێویست بگرێتەبەر بۆ بە دۆکۆمێنتکردنی پـێشێلکاریـیەکانی تورکیا بۆ ئاسمانی عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

هەروەها بڕیارداوە هێزەکانی پاسەوانی سنوور بە درێژایی سنوورەکانی عێراق - تورکیا بڵاوبکرێنەوە و ڕێگەی بە هیچ پـێشێلکاریـیەک نەدرێت وە بۆ ئەم مەبەستە ژمارە و پـێدوایستی پـێویستیان بۆ دابیندەکرێت.

ڕاگەیاندنەکە باس لە هۆکاری ئەم بڕیارە لە ناکاوەی حکومەتی عێراق ناکات و ئایا بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت یان نا.

XS
SM
MD
LG