Accessibility links

عێراق سەرزەنشتی بۆردومانەکەی تورکیا لە شەنگال دەکات


وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرزەنشتی ئەو هێرشە ئاسمانیـیەی تورکیای کرد کە ڕۆژی چوارشەممە لە شەنگال ئەنجامی دا.

ئەحمەد مەحجوب گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە بەیانـنامەیەکدا نووسیویەتی"وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئیدانەی هێرشە ئاسمانیـیەکانی تورکیا بۆ سەر ئەو ناوچانەی شەنگال دەکات کە شوێنی خەڵکی سیڤیلن."

دەشڵێت لەم کاتەی ئەو هێرشانە ئیدانە دەکەن، بە توندی ڕەتیدەکەنەوە هیچ جۆرە هەماهەنگیـیەک لە نێوان بەغدا و ئەنکەرە لەم بارەیەوە کرابێت.

پاشان وەزارەتەکە جارێکی دیکە داوای لە تورکیا کرد هێزەکانی لە ناوچەی باشیک بکشێنێتەوە بەو پـێیەی بوونی ئەو هێزانە پـێچەوانەی ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتیـیەکانە. داواشی لە تورکیا کرد بە تێڕوانینێکی هاوبەش لەگەڵ عێراق کاربکەن بۆ نەهێشتنی تێرۆرزم بە هەموو شێوازەکانیەوە.

XS
SM
MD
LG