نوێنه‌رێکی ڕێبه‌ری باڵای شیعه‌کانی عێراق ڕه‌خنه‌ی توندی گرت له هاتنی له‌شکری تورکیا بۆ نێو خاکی عێراق و به پـێشێـلکردنی سه‌روه‌ری وڵاته‌که‌ی ناودێرکرد.
ئه‌حمه‌د ئه‌لسافی نوێنه‌ری ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی له که‌ربه‌لا له میانه‌ی نوێژی هه‌ینیدا گوتی هیچ وڵاتێک بۆی نیـیه به بیانوی شه‌ڕی تێرۆر سه‌ربازی خۆی ڕه‌وانه‌ی وڵاتێـکی دیکه بکات. گوتی ده‌بێت ئه‌م کاره به ڕێکه‌وتنێـکی ڕوون و ئاشکرا له نێوان حکومه‌تی هه‌ردوو وڵات‌دا بکرێت.
پاشان داوای له وڵاتانی جیهان و به تایبه‌تی دراوسێیه‌کانی عێراق کرد ڕێز له سه‌روه‌ری وڵاته‌که‌ی بگرن و هێزی خۆیان ڕه‌وانه‌ی عێراق نه‌که‌ن به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی حکومه‌تی ناوه‌ندی.
ئه‌لسافی له به‌شێـکی قسه‌کانی ڕووی ده‌می له حکومه‌تی عێراق کرد و گوتی به‌رپـرسیاره له پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و نابێت چاوپـۆشی له هیچ لایه‌ک بکات پـێشێـلی بکات، ئیدی هۆکار و پاساوه‌کان هه‌رچیـیه‌ک بن. داواشی له حکومه‌تی عێراق کرد به ڕێگه‌ی گونجاو کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکات.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد وڵاته‌که‌ی هه‌وڵ ده‌دات باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا هه‌بێت و خوازیاره له بواری جیاجیادا هاوکاریـیان له‌گه‌ڵدا بکات.