Accessibility links

تورکیا دەڵێت دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل ڕادەستی حکومەتی ناوەندی عێراق کرایەوە

  • VOA News

سەرۆک وەزیری تورکیا ڕایگەیاند دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل کە لە ساڵی 1991 وە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردیـیەکاندا بوو، ئێستا ڕادەستی حکومەتی ناوەندی عێراق کرایەوە.

بنیالی یڵدرم ئەمڕۆ سێشەممە لە وتارێکیدا بۆ ئەندامانی پارتەکەی (ئاکەپە) لە ئەنکەرە گوتی لە بەیانی ئەمڕۆوە دەروازە سنووریـیەکە ڕادەستی حکومەتی ناوەندی عێراق کرایەوە و ئیدی لە ئێستاوە لە دوی تورکیا لە خابور کارمەندانی تورکی و لەوبەریشەوە لە ئیبراهیم خەلیل کارمەندانی بەغدا سەرپەرشتی کارەکان دەکەن.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئانادۆڵوی نیمچە فەرمی تورکیا دەڵێت ئەمڕۆ سێشەممە هێزی تورکی و عێراقی پـێکەوە لە دەروازەی خابوری تورکیاوە بەرەو دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ڕۆیشتوون.

XS
SM
MD
LG