Accessibility links

ئاشتی عەبدوڵا: زیاتر لە سی ڕێکخراوی سیڤیلی ناڕەزایی دەردەبڕن بەرامبەر لێدوانەکانی بینئالی یڵدرم


لە کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا و لە هەولێریش سەرەک وەزیری تورکیا جەختی لە داوای وڵاتەکەی کردۆتەوە تا پارتی کرێکارانی کوردستان ناوچەی شنگال جێبهێڵێت.

دوابەدوای گرژی و ئاڵۆزیەکان لە پەیوەندییە دیپلۆماسیەکانیاندا بنئالی یڵدرم سەرەک وەزیری تورکیا سەردانی عێراقی کرد و لە بەغدا و لە هەولێریش لەگەڵ گەورە کاربەدەستاندا کۆبووەوە.

ئایا دەکرێت ئەمە سەرەتایەک بێت بۆ باشترکردنی پەیوەندیەکانی نێوان ئانکەرە و بەغدا؟

ئاشتی عەبدوڵا، سەرۆکی ڕێکخراوی ۆرک بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی لەوبڕوایەدایە هەمیشە ئەگەری ڕێککەوتن لەسەر یەک خاڵ هەیە لە نێوان ئەو وڵاتانەدا کە کوردیان تیادایە و دەڵێت " لە ئێستادا ئەمەی عێراق و تورکیا بە دووری نازانم بگەنە ڕێککەوتنێک بەڵام ئەوەی کە پێویستە ئەوەیە وڵاتی عێراق بە شێوازێکی زۆر وریایانە مامەڵە بکات لەگەڵ وڵاتی تورکیادا و ڕۆڵی پەکەکە لەبەرچاو بگیرێت."

ئاشتی عەبدوڵا ئاماژەش بەوە دەکات کە ئەو ئامانجەی دەوڵەتی تورکیا هەیەتی لە ڕێی ڕێککەوتنی بازرگانی و دیپلۆماسیەوە لەگەڵ بەغدا و لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراقیشدا تا زیان بە هێزە کوردیەکانی تر لە باکور و لە ڕۆژئاوا بگەیەنێت و دەڵێت پێویستە هەم بەغدا و هەمیش هەرێمی کوردستان بە وریاییەکی وردەوە ئەو سەودایانە بکەن تا کێشە ناوخۆییەکانی تورکیا نەگواسترێتەوە بۆ ناو عێراق و هەروەها بۆ ناو هەرێمیش.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ ئاشتی عەبدوڵا، سەرۆکی ئەنستیتۆی ۆرک بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:02 0:00

XS
SM
MD
LG