وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باڵیۆزی تورکیای بانگهێشت کرد به مه‌به‌سـتی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر لـێدوانی کاربه‌ده‌سـتانی تورک له‌سه‌ر قه‌یرانی سیاسی ئێسـتا ناو عێراق.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه محه‌مه‌د جواد ئه‌لدورکی بریکاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق نیگه‌رانی وڵاته‌که‌ی گه‌یانده یونس ده‌میره‌ر باڵیۆزی تورکیا له به‌غدا و پـێی گوتووه لێـدوانی ئه‌م دوایـیانه‌ی کاربه‌ده‌سـتانی تورکی سه‌باره‌ت به عێراق شیانی هه‌یه کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا هه‌بێت. هه‌روه‌ها پـێی گوتووه پـێویسته حکومه‌تی تورکیا خۆی به دور بگرێت له هه‌ر شتێـک که بۆی هه‌بێت په‌یوه‌ندیـیه باشه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات تێـک‌بدات.
لای خۆیه‌وه باڵیۆزی تورکیا گوتوویه‌تی ئه‌و لێـدوانانه‌ی کاربه‌ده‌سـتانی وڵاته‌که‌ی له‌سه‌ر عێراق داویانه به نیازی پاک بووه. گوتیشی حکومه‌ته‌که‌ی له هه‌ڵوێسـتی عێراق ئاگادارده‌کاته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له لێـدوانێـکدا عێراقی ئاگادارکرده‌وه له‌وه‌ی نه‌هێڵێت گرژی نێوان شیعه وسووننه په‌ره‌بستێنێت و گوتی ڕه‌نگه ئه‌وه هه‌موو جیهانی ئیسلامی بگرێته‌وه، بۆیه عێراق به‌رپـرسیارێتیـیه‌کی مێژوویی له‌سه‌ر شـانه.
نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراقیش له به‌رامبه‌ر ئه‌م قسانه‌ی ئه‌ردۆگان له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئاسـمانی ئه‌لحوڕڕه گوتی ئێمه ده‌زانین تورکیا ده‌ست له کاروباری ناوخۆی عێراق ده‌دات، به‌ڵام له‌م دوایـیانه‌دا و به شێوه‌یه‌کی کتوپـڕ ئاسـتی ده‌سـتێوه‌ردانه‌کان زیادیانکردووه و وه‌های لێـهاتووه قسه له‌سه‌ر عێراق ده‌کرێت وه‌ک ئه‌وه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا بێت.