Accessibility links

کاربەدەستێکی بەرگری ئەمەریکا: هێرشە موشەکیـیەکەی سەر بنکەی تاجی مەترسیدار نەبوو


کاربەدەستێکی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بە دەنگی ئەمەریکای گوت ئەو هێرشە موشەکیـیەی شەوی سێشەممە کرایە سەر بنکەی تاجی لە باکوری بەغدا هیچ مەترسیدار نەبوو، تەنیا یەک موشەک لە دوری 2 کیلۆمەتر لە بنکەکە کەوتووە.

پـێشتر دەزگای ڕاگەیاندنی هێزەکانی عێراق ناسراو بە (خلية الإعلام الأمني) لەسەر تویتەرەکەی نووسی بنکەی مەشق و ڕاهێنانی تاجی لە باکوری بەغدای پایتەخت بە موشەکی کاتیۆشا کراوەتە ئامانج و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

بنکەی تاجی هێزی ئەمەریکایی لێـیە بۆ مەشق و ڕاهێنان بە هێزە عێراقیـیەکان.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کەس بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕانەگەیاندووە.

XS
SM
MD
LG