Accessibility links

فڕۆکەکانی عێراق جارێکی دیکە داعش لە سوریا بۆردومان دەکەنەوە


فڕۆکە جەنگیـیەکانی عێراق جارێکی دیکە شوێنەکانی داعشیان لە ناو خاکی سوریا بۆردومانکرد، بەڵام هێشتا زیانەکانی داعش بەم بۆردومانە نەزانراوە.

عەمید یەحیا ڕەسوڵ گوتەبێژی سەنتەری ڕاگەیاندی فەرماندەیەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەسەر تویتەری فەرمی خۆی ڤیدیۆیەکی داناوە و لەگەڵیدا بڵاویکردووەتەوە ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆکە جەنگیـیەکانی عێراق لە جۆری F16 بارەگایەکی داعشیان لە ناوچەی ئەلدشیشە لە ناو خاکی سوریا بۆردومان کردووە.

دشیشە دەکەوێتە ناوچەیەکی بیابانی باشوری پارێزگای حەسەکە کە لەوێ هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕووبەڕووی داعش دەبنەوە.

لە ئێستادا هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پشتیوانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لە ئۆپەراسیۆنێکدان بۆ ڕزگارکردنی ئەو شوێنانەی دیکەی لە ناو سوریا بە دەست داعش ماونەتەوە.

XS
SM
MD
LG