Accessibility links

کاربەدەستێـکی ئەمەریکا: لە ماوەی نۆ مانگدا 10 هەزار چەکداری داعش کوژراون


جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت لە ماوەی نۆ مانگ لە هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا بۆ سەر داعش لە عێراق و سوریا زیاتر لە 10 هەزار چەکداری ئەم گرووپە تێرۆرستیـیە کوژراون.

تۆنی بلینکن ڕۆژی چوارشەممە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی هەرچەندە داعش هەتا ئێسـتا خۆی گرتووە بەڵام ئەم زیانە گەورەیەی لێکەوتووە.

پاشان گوتی " ئێمە لە سەرەتای هەڵمەتەکەدا گوتمان کاتی دەوێت و پـلانێـکی سێ سـاڵیمان داڕشت و هەتا ئێستا نۆ مانگی تێپەڕبووە."

لە لایەکی دیکە ڕۆژنامەوانان لە جۆش ئێرنست گوتەبێژی کۆشـکی سـپـیان پـرسی" ئایا پـێیوایە ئەو ژمارەیەی جێگری وەزیری دەرەوە ڕایگەیاندووە تەواوە؟" لە وەڵامدا گوتی هیچ هۆکارێـک نیـیە وەهای لێبکات بڕوا بەو ژمارەیە نەکات، چونکە تەنها لە شەڕی کۆبانیدا 1000 چەکداری داعش کوژراون.

XS
SM
MD
LG