به گوێره‌ی ئاژانسی ئاسۆشیه‌تێدپرێس، نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیری عێڕاق، له بڵاوکراوه‌یه‌کی یه‌کشه‌مه دا نووسی که به‌غدا ڕێگای نادات خه‌که‌که‌ی بۆ هێرشکردنه سه‌ر دراوسێکانی به‌کاربێنن و له گه‌ڵ هه‌ر هه‌وڵێک بۆ ئه‌وه‌ی له خاکی ئه‌و ڕا هێرش بۆ سه‌ر وڵاتانی دیکه که‌ڵک وه‌ربگیرێت "به توندی" هه‌ڵس و که‌وتی له گه‌ڵ ده‌کات.
پێشتر ئه‌و ده‌نگۆیه هه‌بوو که یه‌کێک له هێرشه‌کان بۆ سه‌ر عه‌ڕه‌بستان له شاری به‌سره‌ڕا بووه. هه‌روه‌ها، به گوێره‌ی ئاسۆشیه‌تێدپرێس، هه‌ندێک له کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا ئیدعایان کردبوو که لانی که‌م یه‌کێک له ئه‌و فڕۆکانه‌ی که هێرشی بۆ عه‌ڕه‌بستان کردوه له ناوچه‌کانی ژێرده‌ستی شیعه‌کانی نزیک به ئێران له عێراق دا بووه. ئه‌و تاقمانه‌ی شیعه خۆیان له ئه‌م حه‌وتووانه‌ی دوایی دا که‌وتنه به‌ر هێرشه‌کانی نه‌ناسراوی موشه‌کی که لانی که‌م یه‌کێک له ئه‌وان گوتبووی له لایه‌ن ئیسڕایله‌وه بووه.
رۆژی شه‌مه راگه‌یه‌ندرا که ده‌وری 10 فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان هێرشیان بۆ سه‌ر پاڵاوگه‌کانی "بقیق" و "خریص" کرد که سه‌ر به کۆمپانی نه‌وتی 'ئارامکۆ' له خۆرهه‌ڵاتی عه‌ڕه‌بستانه. گوته‌بێژێکی حوسیه‌کانی یه‌مه‌ن گوتی ئه‌و هێرشانه ئه‌وان ئه‌نجامیان داوه.