Accessibility links

عێراق بە توندی وەڵامی وەزیری دەرەوەی سعودیـیە دەداتەوە و دەڵێت قسەکانی هیچ بەهایەکیان نیـیە


عێراق لە زاری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وەڵامی عادل ئەلجوبێر وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودیـیەی داوەتەوە کە ئاگاهی دابوو لەوەی ڕەنگە کارەسات ڕووبدات ئەگەربێت و حەشدی شەعبی لە ڕزگارکردنی موسڵدا بەشداری بکات.

ئەحمەد جەمال گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە بەیانـنامەیەکدا کە لەسەر ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوە بڵاوکراوەتەوە نووسیویەتی " لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی سعودیـیە هیچ بەهایەکیان نیـیە و حەشدی شەعبی جێی شانازی هەموو عێراقیـیەکانە."

هەروەها نووسیویەتی گوێ نادات بەو هات و هاوار و گریانانەی بۆ داعش دەکرێن.

پاشان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ سعودیـیە و وڵاتانی دیکە تاوانباردەکات بەوەی کۆمەکی دارایی داعش دەکەن و پشـتیوانی لە بیروباوەڕەکەیان دەکەن.

جێی ئاماژەیە ڕۆژی پـێـنجشەممە لە ڕیاز عادل ئەلجوبێر لە کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ مەولود چاوش‌ئۆغڵو هاوتا تورکیـیەکەی گوتی حەشدی شەعبی دەزگایەکی میلیشیای سەر بە ئێرانە و تاوانی لە ناوچەی جیاجیا عێراقدا ئەنجامداوە و ئەگەربێت و بچنە ناو شاری موسڵ ئەوا لەوانەیە کارەسات ڕووبدات.

XS
SM
MD
LG