Accessibility links

لە یەکەمین سەردانیدا بۆ سعودیە، سەرۆک وەزیری عێراق لەگەڵ پاشای سعودیەدا کۆدەبێتەوە


سەرۆک وەزیری عێراق عادل عەبدولمەهدی بۆ یەکەمین جار سەردانی سعودیەی کرد و چاوی بە پاشای سعودیە سەلمان کەوت، ئەمەش لە چوارچێوەی گەشتەکەیدا بۆ وڵاتانی ناوچەکە و لە ماوەی هەفتەکانی ڕابردوودا سەردانی میسڕ و ئێرانیشی کرد.

عەبدولمەهدی وتی عێراق پەیوەندییە بەهێزەکانی لەگەڵ ئێراندا دەپارێزێت بە هەمان شێوە لەگەڵ ئەمەریکا و دراوسێکانی دیکەشیدا، کە زۆرێک لە دراوسێکانی عێراق لە نێویاندا سعودیە، ئێران بە دوژمن دەزانن.

سەرۆک وەزیری عێراق بە هاوەڵی شاندێکی باڵا لە بەرپرسان و خاوەنکاران گەیشتە ڕیاز و وتی ناوەڕۆکی سەرەکیی گفتوگۆکان لەسەر بازرگانی دەبێت. ئۆفیسی عەبدولمەهدی وتی " لە ڕیاز مەراسیمی واژۆکردنی 13 ڕێکەوتن بەڕێوەچوو و یاداشتێکی لەیەک تێگەیشتن لە نێوان عێراق و سعودیەدا واژۆکرا، لە بوارەکانی بازرگانی و وزە و هاریکاری سیاسییدا."

جێی ئاماژەیە لەو کاتەوەی عێراق لە ساڵی 1990 دا کوەیتی داگیرکرد، سعودیە ناکۆکیی هەیە لەگەڵ عێراقدا، بەڵام ئێستا ڕیاز لە بەغداد نزیک دەبێتەوە بۆ وەستاندنی دەسەڵاتەکانی تاران لە ناوچەکەدا.

لەم مانگەدا سعودیە کونسوڵخانەکەی لە بەغداد کردەوە کە ماوەی 30 ساڵە داخراوە. هەروەها پاشا سەلمان ڕایگەیاند وڵاتەکەی یەک ملیار دۆلار دەداتە عێراق بۆ دروستکردنی دامەزراوەی وەرزشی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG