Accessibility links

داعش چەند ناوچەیەكى پارێزگای سەڵاحەدین دەگرێتەوە


چەكدارەكانى داعش هێرشێكى بەرفراوانیان كردووەتە سەر چەند ناوچەیەكى پارێزگاى سەڵاحەدین و ناحیەیەك و ژمارەیەك گوندیان كۆنترۆڵكردووە، لە ئێستاشدا شەڕ لەنێوان حەشدى شەعبى و داعشدا بەردەوامى هەیە.

حەسەن محەمەد ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سەڵاحەدین، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"شەوى چوارشەممە داعش بۆ سەرقاڵكردنى حەشدى شەعبى و سوپاى عێراق چوونەتە سەر چەند كێڵگەیەكى نەوت ، دواتر لەلایەكى ترەوە هێرشیانكردووەتە سەر ناوچەى تەلل عیساى سەر رێگەى تكریت و خورماتوو."

وتیشى"شەوى چوارشەممە كاتێك هێرشیان دەستپێكردووە لایتى ئۆتۆمبێلەكانیان كوژاندووەتەوە و بەنهێنى پەلامارى ناوچەى تەلل عیسایان داوە و كۆنترۆڵیان كردووە."

بەپێى زانیاریەكان، چەكدارەكانى حەشدى شەعبى ژمارەیەكى لێكوژراوە و ژمارەیەكیشان لەلایەن داعشەوە لێدەستگیركراوە، كە دەنگى ئەمەریكا پەیوەندى بەهەریەك لەنەجات حسێن و ئەبومەهدى مونتەزر فەرماندەى حەشدى شەعبى یەوە كرد، بەڵام وەڵامیان نەدایەوە.

لاى خۆیەوە عەبدوڵا بۆر فەرماندەى میحوەرى سەڵاحەدین ى پێشمەرگە، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"پێشمەرگە لەسەڵاحەدین خراوەتە حاڵەتى ئامادەباشیەوە و ، لەئێستاشدا شەر لەنێوان داعش و حەشدى شەعبى بەردەوامە و ، فرۆكە بۆردومانى داعش دەكات."

پێشتر دەنگى ئەمەریكا ، بڵاویكردبوویەوە كە داعش لە پارێزگاى سەڵاحەدین ژمارەى هێزەكانى زیادكردووە و خۆى بۆ هێرش كردن ئامادە دەكات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:47 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG