Accessibility links

موقتەدا سەدر هێرشی توند دەکاتە سەر حکومەتی عێراق


ڕابەرێـکی شیعەی عێراق دەڵێت دەبێت حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق ڕێوشوێنی ڕاستەقینە بگرێتەبەر بۆ نەهێشتنی گەندەڵی لە وڵاتەکەدا و هەروەها دەسـتبکات بەو چاکسـازیـیانەی بەڵێنی دابوو ئەنجامیان بدات، ئەگەر نا ئەوا پـۆستەکەی لەدەسـتدەدات.

موقتەدا ئەلسەدر ئەمڕۆ هەینی لە بەردەم زیاتر لە 100 هەزار خۆپـیشاندەر لە مەیدانی تەحریری ناوەندی بەغدای پایتەخت وتاری لە بارەی ڕەوشی نەهەمواری عێراق پـێشـکەشکرد و گوتی" حکومەت میلـلەتەکەی خۆی جێهێشت ڕووبەڕووی ترس و برسێتی و بێکاری و داگیرکاری و مەرگ بـبێتەوە. "

پاشان هێرشی کردە سەر حکومەتی پـێشوو و گوتی ئەو حکومەتە وڵاتەکەی توشی قەیرانی ئاسایشی و ئابوری و خزمەتگوزاری و سیاسی کرد کە وەهای لە حکومەتی ئێسـتا کردووە ڕووبەڕووی ئەو هەموو قەیرانانە بـبێتەوە.

گوتی بۆیە دەبێت عێراقیـیەکان دەنگیان بەرزبکەنەوە و داوای چاکسازی لە حکومەت بکەن و هەر کەسێـک لە حکومەت ئەم داوایە ڕەتبکاتەوە، ئەوا دەبێت دەسـتبەرداری پـۆستەکەی بـبێت. جەختی لەوەش کرد هیچ کاربەدەسـتێـکی حکومەت نوێنەرایەتی ئەو ناکات، تەنانەت ئەگەر لەگەڵ لایەنەکەی ئەویش بێت.

پاشان گوتی عەبادی سوودی لەو پاڵپشـتیـیەی عەلی سیستانی ڕێبەری باڵای شیعەکانی عێراقیش وەرنگرت بۆ هەنگاونان بەرەو چاکسازی.

لە کۆتایی وتارەکەی هەڕەشەی لە حکومەت کرد و گوتی" ئەمڕۆ لە دەرەوەی ناوچەی سەوزین و سبەی میلـلەت لە ناویدا دەبێت تاوەکو مافەکانی خۆی لە گەندەڵکاران و ستەمکاران بسەنێتەوە."

سەڵاح بامەرنی پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە بەغدا ڕاپـۆرتی ڤیدیۆیی لەم بارەیەوە ناردووە.

خۆپـیشاندانی دەیان هەزار کەس لە بەغدا لە دژی حکومەت
please wait

No media source currently available

0:00 0:01:54 0:00

XS
SM
MD
LG