ڕابه‌ری شیعه‌ی توندڕه‌و له عێراق که دژایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات داوای له لایه‌نگرانی کردووه هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕابگرن بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بیانوویه‌کیان بۆ مانه‌وه له وڵاته‌که‌دا نه‌بێت.
ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه مه‌لای توندڕه‌وی ئاینی موقته‌دا ئه‌لسه‌در له بڵاوکراوه‌یه‌کدا له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌که‌ی خۆی گوتی ئه‌و داوای له میلیشیاکانی کردووه ڕێگابده‌ن ئه‌مریکایـیه‌کان به سه‌لامه‌تی عێراق بهجێبهێڵن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌لسه‌در ئاگاهی دا به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێت و هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دوای کۆتایی ئه‌مساڵ بمێننه‌وه ئه‌وا ئه‌و هێرشه‌کان توندده‌کاته‌وه.
که‌متر له 5 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا له عێراقدا ده‌مێننه‌وه. وه‌ها بڕیاره هه‌موویان هه‌تا کۆتایی ئه‌مساڵ بکشێنه‌وه. به‌ڵام له ئێستادا ڕابه‌ره سیاسیـیه‌کان له عێراق له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کاندا له دانووستاندان، سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و سه‌ربازانه له دوای ساڵی 2011 وه‌ك ڕاهێنه‌ر.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکی و عێراقی گوتیان هێزه‌کانی عێراق توانایان هه‌یه ئاسایشی ناوخۆ بپارێزن، به‌ڵام پێویستیان به ڕاهێنان و مه‌شق کردنه له‌سه‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی قورس بۆ پارێزگاری له خاک و ئاسمان و سنووره ئاویه‌کانی ئه‌و وڵاته.
میلیشیاکانی له‌شکری مه‌هدی هه‌تا ساڵی 2008 له چهنگدابوون دژ به وڵاته یه‌کگرتووه‌کان، دواتر ئه‌و هیزه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و سه‌نگی خسته سه‌ر کاری سیاسی له عێراق. ڕه‌تی سه‌در به‌شێکی سه‌ره‌کیـیه له حکومه‌تی ئیئتلافی سه‌رۆک وه‌زیران نوری ئه‌لمالیکی.