مه‌لای شیعه‌ی دژ به ئه‌مه‌ریکا موقته‌دا ئه‌لسه‌در داوای له لایه‌نگرانی کردووه به‌رده‌وامبن له دژایه‌تیکردنی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له یه‌که‌مین وتاری خۆی له‌و کاته‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه عێراق که زیاتر له 3 سـاڵ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیاوه.
موقته‌دا ئه‌لسه‌در ئه‌مڕۆ شه‌ممه به هه‌زاران که‌س له لایه‌نگرانی خۆی گوت له شـاری نه‌جه‌ف که به‌ره‌نگاری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و داگیرکه‌رانی تر له عێراق بـبنه‌وه به هه‌رشێـوه‌یه‌ک که پـێویست بکات.
هه‌روه‌ها داوای له لایه‌نگرانی کرد پـشـتیوانی له حکومه‌تی نوێ بکه‌ن تا ئه‌و کاته‌ی حکومه‌ت بۆ خزمه‌تی گه‌لی عێراق کار ده‌کات.
ڕۆژی چوارشه‌ممه موقته‌دا ئه‌لسه‌در گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌که‌ی خۆی له عێراق. ئه‌و له ئێران ژیاوه و ئاشـکرا نیـیه تا چه‌ند پـلانی هه‌یه له عێراق بمێنێته‌وه.