شیکه‌ره‌وه له‌و بڕوایه‌دان هێشتاش زه‌مینه‌یه‌کی له‌بار نه‌هاتۆته ئاراوه بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی ئه‌و گرفت و ئاڵۆزیانه‌ی به‌رۆکی عێراقیان گرتووه، هه‌ربۆیه‌شه زیاتر چاره‌سه‌ر به ئاڕاسته‌ی داواکردن بۆ له‌به‌ردانه‌واندنی سیاسی ده‌بینرێت له لایه‌ن پارتیه سیاسیه‌کانی وڵاته‌که‌وه.
حه‌یده‌ر ئه‌لعیبادی، ئه‌ندامی باڵای لیستی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی له په‌رله‌مانی عێراق که به که‌سایه‌تیه‌کی نزیک له نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر داده‌نرێت ده‌ڵیت ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستای عێراق نه قه‌یرانێکی سیاسیه و نه تایفهییشه، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی هه‌یه کێشه‌یه‌که له نێوان ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق و تاکه که‌سێک له ناو لیستی ئه‌لعێراقیه‌دا.
به‌ڕێز ئه‌لعیبادی ده‌شڵێت تاریق ئه‌لهاشمی جێگره سوننه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق له ڕاگه‌یاندنه‌کانیدا ده‌خوازێت سوننه‌کان هان بدات و بیانوروژێنێت.
له‌ولاشه‌وه، ڕاسم ئه‌لعه‌وادی ئه‌ندامی باڵا له لیستی ئه‌لعێراقیه به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌ڕیز هاشمی هیچ کێشه‌یه‌کی یاسایی نییه و لیسته‌که‌ی بڕوای به هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه هه‌یه له فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کردنی وڵاته‌که‌دا به شێوه‌یه‌ک وه‌ک ده‌ڵێت ڕێگه بگیرێت له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بخزێنرێته ناو کێشه و گرفته سیاسیه‌کانی وڵاته‌که‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه له‌سه‌ر پێشنیازی موقته‌دا ئه‌لسه‌در، مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه‌کان لایه‌نه عێراقیه‌کان به لیستی ئهلعێراقیهشهوه په‌یماننامه‌ی شه‌ره‌فیان مۆر کرد.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکانی له‌گه‌ڵ ( حه‌یده‌ر ئه‌لعیبادی و ڕاسم ئه‌لعه‌وادی ) به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:52 خوله‌که.