به‌ها ئه‌لئه‌عره‌جی ، ئه‌ندامی لایه‌نی سه‌در له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی ڕاگه‌یاندنی خۆی داوه و کاندیدکردنه‌وه‌ی نوری ئه‌لمالیکی ڕه‌تکراوه‌ته‌وه و هه‌موو دانوستاندنه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌گه‌ڵ لیستی ده‌وڵه‌تی یاسادا هه‌ڵپه‌سێردراون. ئه‌لئه‌عره‌جی ده‌شڵێت له ئێستادا تێگه‌یشتن له نێوان لایه‌نه‌که‌ی و لیستی ئه‌لعێراقیه‌دا هه‌ن ، به شێوه‌یه‌ک که وه‌ک ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دایه له چه‌ند ڕۆژی داهاتودا جم‌وجۆڵێکی سیاسی له عێراقدا ده‌بینرێت که ده‌ڕوات به‌ره‌و ئه‌وه‌ی لایه‌نێکی دیاریکراو ده‌ستنیشان بکرێت بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت.
هاوکات عیزه‌ت شابه‌نده‌ر ، ئه‌ندامی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی توانی هه‌رئاوا پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری به دیاری بدات به لیستی ئه‌لعێراقیه ئه‌وا ده‌بێت به‌رپرسیارێتیه‌کی گه‌وره له ئه‌ستۆ بگرێت له به‌رده‌م ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان داوه‌تێ. به‌ڕێز شابه‌نده‌ر ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی مالیکی له چوار بۆ پێنج ساڵی ڕابردودا کردویه‌تی بونه‌ته هۆکار که ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و لایه‌نی سه‌در ، که‌سی نوری ئه‌لمالیکی ڕه‌تبکه‌نه‌وه تا گه‌ڕێکی تری سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ده‌ست نه‌هێنێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و دوو گفت و گۆیه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان ئه‌لئه‌عره‌جی و شابه‌نده‌ردا کردوونی ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:25 خوله‌که.