یه‌کێک له خۆپێشانده‌ران ده‌ڵیت: "سووتاندنی تایه‌کان ده‌بڕینێک بۆ ناڕه‌زایه‌تی ئێمه و بۆ تووڕه‌یی ئێمه‌یه. ئێمه بۆ ماوه‌ی سێ مانگه له چوارڕێیانه‌ی ته‌حریر بووینه، ئیمه توانیومانه له به‌ر سه‌رما و برسیه‌تی دا خۆڕاگربین، ئێمه کار و بنه‌ماڵه‌کانمان جێ هێشتووه به‌ڵام بۆ حکومه‌ت هیچ گرنگ نیه و ئه‌وه له‌به‌رچاوناگرێت که ئه‌و خه‌ڵکه‌ی لێره خۆپێشاندان ده‌که‌ن داوای مافی خۆیان ده‌که‌ن. داواکانمان ڕه‌وان و ده‌بێت بۆمان دابین بکه‌ن."
له به‌غدا خۆپێشانده‌ران ڕێگایان بۆ سێ پردی سه‌ره‌کی به‌ربه‌ست کردوه و له به‌رامبه‌ر هیزه‌کانی ئاسایش دا ڕاوه‌ستاون.
یه‌کشه‌مه، خۆپێشانده‌ه‌ران هه‌روه‌ها شه‌قامه‌کانی شاری نه‌جه‌فیان به‌ربه‌ست کرد، شوێنێک گه‌نجانی عێڕاق تایه‌کانیان ئاگر تێبه‌ردان چونکه له حکومه‌ت تووڕه‌ن که چاکسازی به هێواشی ده‌چێته پێش.
نه‌جه‌ف شوێنێکی گرنگ له خۆپێشاندانی به‌رامبه‌ر به حکومه‌ت هه‌بووه. خۆپێشانده‌ران به‌رده‌وام کونسولخانه‌ی ئێرانیان له ئه‌و شاره ئاگرتێبه‌رداوه.
هه‌زاران عیراقی له وه‌تا یه‌کی مانگی ئوکتوبری پاره‌که‌وه به‌رامبه‌ر به گه‌نده‌ڵی، لاوازی خزمه‌ته‌کان و بێ‌کاری له به‌غدا و له به‌شی باشووری ولات تێکه‌ڵ به خۆپێشاندانه‌کان بوونه.