ئافیسه‌کانی قوتابخانه‌کان و حکومه‌تی له به‌غداد و شاره‌کانی دیکه یه‌کشه‌مه داخراون، که رۆژی ده‌ست پێکردنی کاری حه‌وتوو له زۆربه‌ی ولاتانی موسولمانه، له ده‌مێکدا خۆپێشانده‌ران ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی داوای گۆڕان له پێکهاتی سیاسی وڵات‌دا بکه‌ن.
هه‌ینی ده‌یان هه‌زار که‌سی عێراقی له مه‌یدانی ته‌حریر کۆبوونه‌وه که هه‌ره گه‌وره‌ترین خۆپێشاندانی دژی حکومه‌تی بوو له وه‌تا خۆپێشاندانه‌کان مانگێک له مه‌و پێش ده‌ستیان پێکردوه و له ئه‌م رۆژانه‌ی دواییدا قه‌باره‌یان زیادی کردوه.
هه‌ندێک له خۆپێشانده‌ران هه‌ینی تووڕه‌یی خۆیان به‌رامبه‌ر به ئێران نیشاندا، که په‌یوه‌ندی نزیکی له گه‌ڵ پارته‌کانی سیاسی له عێڕاقدا هه‌یه.
هێزه‌کانی ئاسایش گازی فرمێسک ڕێژیان له دژی خۆپێشانده‌ران به کارهێناوه و ده‌سترێژیان له ئه‌وان کردووه و زیاتر له 250 خۆپێشانده‌ریان له ماوه‌ی دوو خۆپێشاندان دا کوشتوون.
ئه‌و خۆپیشاندانانه بێ ڕێبه‌رن، به بێ پێکهاتێکی ڕێکخراوه‌یین، و ئه‌وان یه‌کگرتوو نین.
به‌ڵام، ئه‌و خۆپێشاندانانه جه‌ماوه‌رێکی پان و به‌رینیان له خه‌ڵکی ته‌واوی ولات بۆ لای خۆیان راکێشاوه، و داوای کۆتایی پێهێنان به گه‌نده‌ڵی به‌ربڵاو، بێ‌کاری، و خزمه‌ته‌کانی لاوازی سه‌ره‌تایی حکومه‌ت ده‌که‌ن.