سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی وه‌زیری کاره‌بای په‌سه‌ند کرد، له کاتێکدا ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر بڕینی کاره‌با سه‌رانسه‌ری عێراقی گرتۆته‌وه.
وته‌بێژی حکومه‌ت عه‌لی ئه‌لده‌باغ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پشتڕاستی کرده‌وه که ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی که‌ریم وه‌حید په‌سه‌ند کراوه، به‌ڵام هێشتا جێگره‌وه‌که‌ی ده‌ستنیشان نه‌کراوه.
ئه‌لده‌باغ گوتی وه‌زیری نه‌وتی ئێستا حوسه‌ین ئه‌لشه‌هرستانی یه‌کێک بوو له بژاره‌کان، به‌ڵام ڕه‌نگه سه‌رۆک وه‌زیر کاندیدی نوێ دره‌نگانێکی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ڕابگه‌یه‌نێت.
که‌ریم وه‌حید ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌ستی له کار کێشایه‌وه پاش ئه‌وه‌ی خه‌ڵـکی توڕه‌یی خۆیان به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌ته‌که‌ی نیشـان دا به‌هۆی که‌می وزه‌ی ئه‌لیکتریک له کاتێکی زۆر گه‌رمادا. به‌هۆی ئه‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینانه له شاره‌کانی به‌سره و ناسریه‌ی باشوری وڵاته‌که 2 خۆپشانده‌ر کوژران و زیاتر له 20 ئه‌فسه‌ری پۆلیس و خه‌ڵکی مه‌ده‌نیش بریندار بوون.