کاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێن پـێـکدادان له نێوان خۆپـیشـانده‌ران و هێزه‌کانی پـۆلیس له باشوری عێراق ڕوویداوه و له ئه‌نجامدا نزیکه‌ی 20 که‌س برینداربوون. خۆپـیشـاندانه‌کان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر که‌می وزه‌ی ئه‌لیکتریک سـازکران.
ڕۆژی دووشه‌ممه هێزه‌کانی پـۆلیس که‌وتنه ئاوپرژێنی ئه‌و سه‌دان که‌سه‌ی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی شـاری ناسریه و به به‌رد هه‌ڵدان بۆ پۆلیس به‌ره‌و باڵه‌خانه‌یه‌کی حکومه‌ت ده‌ڕۆیشتن.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن له نێو برینداره‌کان به لایه‌نی که‌م 14 پـۆلیس هه‌یه له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڵاتیـیه‌کی سیڤیل. ده‌شڵێن هه‌موویان بۆ نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی شـاره‌که براون.
خۆپـیشـانده‌ران داوایان له حکومه‌ت ده‌کرد کۆتایی به‌م قه‌یرانی که‌می وزه‌ی ئه‌لیکتریکه بهێنێت.
ڕۆژی شه‌ممه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له شـاری به‌سره‌ش خۆپـیشـاندان سـازکرا و له‌وێ یه‌ک که‌س کوژرا و 2 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
به‌رزبوونه‌وه‌ی پـله‌ی گه‌رما بۆ نزیکه‌ی 50 ی سه‌دی وای له خه‌ڵـکه‌که کردووه به‌رگه‌ی بێ ئه‌لیکتریکی نه‌گرن.