هه‌ینی به‌هه‌زاران خۆنیشانده‌ر له مه‌یدانی ته‌حریری به‌غدا کۆبوونه‌وه و داوای چاکسازی و ئیش و کاری زیاتریان له حکومه‌ت کرد.
خۆنیشانده‌ران داوایان له حکومه‌تی سه‌ره‌ک وه‌زیران مالیکی کرد به‌ڵێنه‌کانی جێ به جێ بکات بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی. ئه‌وان هه‌روه‌ها داوایان کرد حکومه‌ت هه‌و‌ڵی زیاتر بدات بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی بێ‌کاری.
زۆربه‌ی له ڕۆژانی هه‌ینی، عێراقیـیه‌کان خۆنیشاندانیان کردووه له وێنه‌ی ئه‌و خۆنیشاندانانه‌ی له زۆربه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقا به‌ڕێوه‌چون و داوای حکومه‌تی باشتر و یارمه‌تی ئابوری ده‌که‌ن.
له مانگی سێ، به‌ڕێز مالیکی له وه‌ڵام به داوای خۆنیشانده‌ران، له موچه‌ی خۆی که‌م کرده‌وه و پاره‌ی بۆ پرۆگرامی خۆراک بۆ هه‌ژاران زیاتر کرد. ئه‌و هه‌روه‌ها 100 ڕۆژی دا به ئه‌ندامانی کابینه‌ی خۆی باش بکه‌ن ئه‌گه‌رنا ئه‌وا له‌سه‌ر کار لاده‌درێن.