Accessibility links

خۆپـیشاندانی ژنان لە بەغدا


بە سەدان لە خانمان ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ناوەندی بەغدای پایتەختی عێراق خۆپیشاندانی ناڕەزاییان ئەنجام دا بۆ داکۆکیکردنی لە ڕۆڵی خانمان لە بزوتنەوەی ناڕەزایی دژ بە حکومەتی عێراق.

ئەم خۆپـیشاندانە دوای ئەو بانگەشەیە بوو کە موقتەدا سەدر ڕابەری شیعەکان تیایدا داوایکرد لە شوێنەکانی مانگرتنی ناڕەزاییەکان ژنان و پیاوان پێکەوە گرد نەبنەوە و تێکەڵ بەیەک نەبن.

خانمان و کچانی نەوجەوان بە ڕێپێوان بە تونێلی سەعدوندا تـێپەڕین هەتا گەیشتنە گۆڕەپانی سەرەکی مانگرتنەکان. هەندێکیان دروشمیان بەرزکردبووەوە و هەندێکیشیان دروشمیان دەگوتەوە کە باسیان لە ڕۆڵی خانمان لە ناڕەزاییەکان دەکرد و داوای ڕۆیشتنی سیاسیـیەکانیان دەکرد کە بە گەندەڵی تۆمەتباریان دەکەن.

خوێندکارێکی زانکۆ لە کۆلێژی دەرمانسازی بە ناوی زەینەب ئەحمەد بە ئاژانسی هەواڵەکانی فرانس پرێس گوت کەسانێک پـێش چەند رۆژێک خەڵکیان لە دژیان هانداوە ، بەڵام وێرای ئەو هەوڵانە ئێمە ئەمڕۆ ڕژاینە سەرشەقامەکان بۆ ئەوەی بسەلمێنین کە تەواوی هەوڵەکانیان شکست دێنن.

XS
SM
MD
LG