کاربەدەستانی ئاسایش و تەندروستی لە عێراق دەڵێن لە خۆپـیشاندانەکانی ئەمڕۆ پـێنجشەممەی بەغدای پایتەخت بەلایەنی کەم 4 کەس کوژراون و 62 کەس برینداربوون.
ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز دەڵێت بەپـێی سەرچاوەکان 3 لە خۆپـیشاندەرەکان بە بۆمبی گازی فرمێسک ڕێژ گیانیان لەدەستداوە کە ڕاستەوخۆ بەریانکەوتبوو. کەسێکیش بەهۆی سەختی برینەکەی لە ئەنجامی بۆمبێکی دەنگی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
نزیکەی نیوەی بریندارەکان گولـلەیان بەرکەوتووە و ئەوانی دیکە بە گولـلەی لاستیکی یان گازی فرمێسک ڕێش پـێوەبوون.
ئەسۆشیەتد پـرێس دەڵێت لە نزیک گۆڕەپانی خەللانی پـێکدادان لە نێوان خۆپـشاندەران و هێزە ئاسایشـیەکان ڕوویاندا.
لەوەتای لە سەرەتای مانگی دەوە خۆپـیشاندانەکان دەسـتیانپـێکردووە، زیاتر لە 320 کەس کوژراون و بە هەزاران کەس برینداربوون.