Accessibility links

خۆپیشاندەرانی عێراقی سێیەمین پرد لە بەغداد کۆنتڕۆڵ دەکەنەوە


خۆپیشاندەرانی عێراقی سێیەمین پردیان لە بەغداد کۆنتڕۆڵکردەوە ە کە ئەو پردە دەچێتەوە سەر ناوچەی سەوز و بەمەش لە ئێستادا کۆنتڕۆڵی زۆرێک لە ناوچەکانیان کردووە لە بەغداد.

هێزەکانی ئاسایش بۆمبی فرمێسک ڕژێن و بۆمبی دەنگیان دژ بە خۆپیشاندەران بەکارهێنا تاوەکو ڕێگەیان نەدەن بەسەر پردی ئەحراردا بپەڕنەوە لە ناوەڕاستی بەغداد و هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە ناوچەی سەوز شکست پێبهێنن کە وەزارەتەکان و باڵیۆزخانەکانی تێدایە.

ڕۆژی شەممە خۆپیشاندەران عێراق دەستیان گرتەوە بەسەر پردی سنک و باڵەخانەیەکی بەرز لە نزیک بەغدادوە کە پێشتر هێزەکانی ئاسایش هەوڵیان دەدا خۆپیشاندەران لەو ناوچەیە بەدووربگرن. لە 25 ی مانگی 10 ەوە خۆپیشاندەران دەستیان گرتووە بەسەر پردی کۆماریدا.

لە دەستپێکی خۆپیشاندانەکانەوە لە بەغداد و شارەکانی باشووری عێراق تا ئێستا زیاتر لە 300 کەس کوژراون و ئەمە گەورەترین خۆپیشاندانە لەدوای ڕووخانی حکومەتەکەی سەدام حسێن لە ساڵی 2003 دا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG