Accessibility links

خۆپیشاندانەکانی عێراق لەسەر کەمکردنەوەی بەهای دینار


سەدان عێراقی لە کۆمەڵێک لە شارەکانی عێراق ناڕەزاییان دژی بڕیارەکەی بانکی ناوەند دەربڕی لەسەر کەمکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی.

سەدان خۆپیشاندەر لە گۆڕەپانی تەحریر لە بە‌غداد خۆپیشاندانیان دژی کەمکردنەوەی لەناکاوی بەهای دینار کرد و داوایان لە حکومەت کرد دووبارە چاو بە بڕیارەکەیدا بخشێنێتەوە.

خۆپیشاندەرێکی گەنج لافیتەیەکی بەرزکردبۆوە و لەسەری نوسرابوو " پێش دینار پێویستە حکومەت بڕوخێت."

لەنێو خۆپیشاندەراندا ژمارەیەکی زۆر لە بەتەمەن و خانەنشینان دەبینران بەهۆی ئەوەی ئەم ڕێوشوێنەی حکومەتی عێراق کاریگەرییەکی زۆری دەبێت لەسەر موچەکانیان و بەشێوەیەکی بەرچاو موچەکانیان کەم دەکرێتەوە.

پۆلیس لە دەوروبەری گۆڕەپانی تەحریر بڵاوکرابوونەوە، بەڵام خۆپیشاندانەکان ئاشتیانە بەڕێوەچوون.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG