Accessibility links

سەرۆک وەزیری عێراق پێش خۆپیشاندانەکان هۆشیاری دەدات لەسەر توندوتیژی


سەرۆک وەزیری عێراق عادل عەبدولمەهدی وتی هاونیشتیمانیان مافی خۆیانە خۆپیشاندان دژی حکومەت بکەن، بەڵام هۆشیاریدا لەوەی لێبووردەیی نابێت لە هیچ کارێکی توندوتیژی.

خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانە گشتیەکانی بەغداد و پارێزگاکانی باشووری عێراق گردبوونەوە لەکاتێکدا عەبدولمهەدی لێدوانێکی تەلەفیزیۆنیدا، ئەمەش پێش خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی هەینی کە حکومەت ڕێگەی پێداوە.

عەبدولمەهدی لە لێدوانەکەیدا وتی ڕووخانی حکومەت عێراق دەخاتە گێژاوی زیاترەوە.

وتی " دەست لەکارکێشانەوەی حکومەت لە ئێستادا بەبێ دەستورێکی بەدیل دروستبوونی گێژاوە لە وڵاتەکەدا."

هەروەها دووبارە جەختی کردەوە لە چاکسازییەکان لەوانەش گۆڕانکاری لە وەزارەتەکان و دابینکردنی هەلی کار بۆ گەنجان و دامەزراندنی دادگایەک بۆ دادگاییکردنی بەرپرسە گەندەڵەکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG