سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی داوای له سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی کردووه حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که پـێـکبهێنێت، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شێـک له‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی لایه‌نه عێراقیـیه‌کان پـێیگه‌یشـتوون بۆ کۆتایی‌هێنان به‌و بنبه‌سـته سیاسیـیه‌ی هه‌شت مانگی خایاندووه.
سه‌رۆک تاڵه‌بانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بڕیاره‌که‌ی ده‌رکرد و ماوه‌ی 30 ڕۆژی به به‌ڕێز مالیکی دا بۆ پـێـکهێنانی کابینه‌تی حکومه‌ته‌که‌ی.
له ڕێوڕه‌سـمێـکدا که له کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی له به‌غدا سازکرا، سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی داوای له عێراقیـیه‌کان و سیاسه‌تمه‌دارانی هه‌موو پـێـکهاته‌کانی عێراق کرد زاڵ بن به‌سه‌ر ناکۆکیـیه‌کانی ڕابردوو و په‌ڕه‌یه‌کی نوێ هه‌ڵبده‌نه‌وه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی سه‌رۆک تاڵه‌بانی پاش دوو هه‌فته له ڕێـکه‌وتنی ڕێبه‌رانی سـیاسی شیعه و سووننه و کورد دێت له‌سه‌ر چۆنێتی دابه‌شـکردنی ده‌سه‌ڵات و ده‌سـتنیشـانکردنی نوری ئه‌لمالیکی بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێ.
بڕیاربوو یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌ڕێز تاڵه‌بانی به فه‌رمی داوا له مالیکی بکات، وه‌لێ دواخرا به مه‌به‌سـتی دانی مۆڵه‌تێـکی زیاتر بۆ کاندیدکردن بۆ پـۆسته وه‌زاریـیه‌کان.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌گه‌ربێت و به‌ڕێز مالیکی نه‌توانێت له ماوه‌ی دیاریکراودا حکومه‌ت پـێـکبهێنێت، ئه‌وا ئه‌و ده‌مه پـێویست ده‌کات سه‌رۆک که‌سێـکی دیکه ده‌سـتنیشـان بکات.